پۆستی شارەوانی وان درایەوە بە عەبدوڵا زەیدان



لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا، پۆستی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی وانی لە کاندیدەکەی ئاکەپە سەندەوە و دای بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.

دوێنێ لە کاتێکدا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان، زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەو شارەدا بەدەستهێنا، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لێ زەوت کرا و درا بە کاندیدی ئاکەپە، ئەمەش ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورە و توندی بەدوای خۆیدا هێنا.

دوای ئەو فشارە زۆرەی خۆپیشاندەران لەماوەی ئەم دووڕۆژەدا، ئەمشەو بە ناچاری، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، پۆستی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی وانی لە کاندیدەکەی ئاکەپە وەرگرتەوە و دای بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.

شایەنی باسە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لەسەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، تێیدا پارتەکەی ئەردۆغان پاشەکشەیەکی بەرچاوی لەو هەڵبژاردنەدا بەخۆیەوە بینی، و ئەردۆغانیش دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕایگەیاند، ئەنجامەکان بەدڵی ئێمە نییە بەڵام قبوڵی دەکەین.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە
گەر لیستی مووچە کێشەی نەبێت بەغدا مووچەی مانگی ٣ دەنێرێت
دواتر گەر لیستی مووچە کێشەی نەبێت بەغدا مووچەی مانگی ٣ دەنێرێت
ەیوەندیدار