گەر لیستی مووچە کێشەی نەبێت بەغدا مووچەی مانگی ٣ دەنێرێت



پەرلەمانتارێک ڕوونیدەکاتەوە گەر ئەو لیستەی نێردراوە هیچ کێشەیەکەی نەبێت ئەوا بەغدا لە زوترین کاتدا مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە خەڵی-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ٣٥٢ ملیار دینار لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم، كە تایبەتە بە تەواوكاری موچەی مانگی دووی هێزە ئەمنی و سەربازیەكانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەڕوونی ئاماژەمان بەوەکرد  بەغدا لاری نیە مووچەی (مانگی ٣) بنێرێت، بەمەرجێك كێشە لە لیستی بەڕێكراوی هەرێم دا نەبێت.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ و نەوتڕادەستی بەغدا ناکات بۆ ناردنی مووچە، و دەڵێت” حكومەتی هەرێم توندترو قایم پارەكانی داهاتی (نەوت و ناوخۆ)ی خۆی حەشاربدا و فەرمانبەرانی خۆی زیاتر تەنگەتاو بكات.

شایەنی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەوڵی تەواوەتی دەدەین پێش جەژن مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران دابەشبکات، و ئاماژەی بەوەدا، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

پۆستی شارەوانی وان درایەوە بە عەبدوڵا زەیدان
پێشت پۆستی شارەوانی وان درایەوە بە عەبدوڵا زەیدان
ڕێكاری نوێی بۆ ڕێگریكردن له‌ دروستبوونی ڕووداوی نه‌خوازراو ده‌گیرێته‌به‌ر
دواتر ڕێكاری نوێی بۆ ڕێگریكردن له‌ دروستبوونی ڕووداوی نه‌خوازراو ده‌گیرێته‌به‌ر
پەیوەندیدار