دەمیرتاش لە زیندانەوە داوایەک پێشکەش بە ئەردۆغان دەکات



سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر ڕووداوەكانی وان، لە زیندانەوە داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كرد “لە دژی پێشێلكردنی یاسا بوەستێت”.

ڕۆژی سێ شەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی وان ڕایگەیاند، براوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەكان، عەبدوڵا زەیدان، كاندیدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی)، ناتوانێت ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت و پۆستەكە دەدرێتە كاندیدەكەی پارتی داد و گەشەپێدان، (ئاكەپە) عەبدولاهەت ئەرڤاس كە لە هەڵبژاردنەكاندا لە پلەی دووهەمدا بوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نامەیەكدا لە زیندانی ئەدیرنەوە ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت ئەردۆغان بە پێی وتارەكەی پاش هەڵبژاردنی مامەڵە بكات.

دەمیرتاش دەڵێت: “داوا لە سەرۆك كۆمار دەكەم. شەوی هەڵبژاردن وتت ڕێز لە ئیرادەی گەل دەگریت و پەیامەكەت پێگەیشت. بەداخەوە ئەو ڕووداوانەی لە وان ڕوودەدەن بەپێی پەیامەكانی ئێوە نین. ئێمە دەمانەوێت هەر لەسەرەتاوە ڕێگری لەم دۆخە بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكەیە و پێویستە ڕێگری لە هەوڵەكانی داخستنی دەرگای دیالۆگ بكات.

دەمیرتاش بەردەوام بوو لە داوا كردن لە خەڵك و لایەنگرانی دیموكراسی و لایەنە سیاسییەكان كە دژی “پێشێلكردنی یاسا” بوەستنەوە و وتی، “ئێستا كاتی توندوتیژی و ململانێ نییە و داوای ئاشتی دەكات”.

لە لایەكی دیكەوە، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، شاندێكی فەرمی ڕەوانەی شاری وان كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكان و هەریەك لە پەرلەمانتارانی جەهەپە (سێڤدا ئەردان كیلیچ، سێزگین تانریكول و مەحمود تەنال) لە شاندەكەدان.

ئۆمەر چەلیك، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) سەبارەت بە ڕووداوەكانی شاری وان ڕایگەیاند، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (ی.س.ك) بڕیاری كۆتایی دەدات.

کام بەش لە تەمەنی مرۆڤ دڵخوازترینە؟
پێشت کام بەش لە تەمەنی مرۆڤ دڵخوازترینە؟
ساسان عەونی وردەكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دواتر ساسان عەونی وردەكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار