کام بەش لە تەمەنی مرۆڤ دڵخوازترینە؟



خۆشبەختی لە ژیاندا زوو تێپدەپەڕێت ،کە هەست بە دڵخۆشی بکەین بە شێوازی ڕۆیشتنی ژیان، هەستەکانی تاوانباری دەخزێنە ناوەوە.

بەگشتی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە گۆڤاری Social Indicators Research بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرترین ماوەی تەمەن تێیدا ئەگەری دڵخۆش بوون تێیدا زۆرە، لەماوەی تەمەنی 30 بۆ 34 ساڵدا یە، هاوکات ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو ڕاپرسیانەدێت کە لەکەسانی سەروو 50 ساڵی پرسراوە.

لەوەش گرنگتر، توێژینەوەکە دەریخستووە کە مەرج نییە دڵخۆشی لە دوای سەرەتای تەمەنی سییەکانەوە کەم ببێتەوە.

نووسەری توێژینەوەکە، بیگۆنا ئەلڤارێز دەڵێت: “بۆم دەرکەوت کە ئەگەری گەیشتن بە خۆشترین قۆناغی ژیان لەگەڵ تەمەندا بە شێوەیەکی سیستماتیکی گەشە دەکات، ئەگەری زۆریش لە منداڵییەوە تا تەمەنی 30-34 ساڵان زیاد دەکات، کاتێک دەگەیتە لوتکەی خۆت”.

گرنگە تێبینی ئەوە بکەین، کە خۆشترین ماوەکانی بەختەوەری بۆ تاکەکان بە تێکڕا کورت نین، نیوەی ئەوانەی بۆچوونیان دەربڕیوە وتوویانە ئەم ماوەیە دوو دەیە یان زیاتری خایاندووە.

ئەلڤارێز دەشڵێت: بۆیە خوێندنەوەی وردتر بۆ ئەنجامەکانی پێشوو ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەتای ساڵانی سیەکان قۆناغێکە لە ژیاندا کە تایبەتمەندە

هەروەها توێژینەوەکە پێشنیاری کردووە کە تاکەکان لە نێوان تەمەنی ١٠ بۆ ١٤ ساڵیدا، واتە ماوەی باڵغبوون و دوای تەمەنی حەفتا ساڵی هەست بە خۆشی ناکەن. بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئەنجامەکان لە ژێر کاریگەری جۆرێک لە نەخۆشی چاوی گوڵاویدا بن، کە تاکەکان بە شێوەیەکی ئەرێنیتر ئاوڕێک لە هەندێک قۆناغی ژیانیان دەدەنەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن هەستیان کردووە لەو کاتەدا.

لە سەرەتای سییەکانی تەمەنماندا، زۆرێک لە ئێمە بڕیاری گرنگ لە ژیانماندا دەدەین سەبارەت بە کار و ڕێکخستنی ژیان، و ڕەنگە بڕیار بدەین “جێگیر بین” لە کاتێکدا ئەو بڕیارانە لەوانەیە ببنە هۆی هەستکردن بە فشار لەو کاتەدا، بەڵام سوودەکانی تێڕوانین بۆ دواوە کە دەتوانرێت ببینرێت وەک چۆن بەردی بناغە لە ژیانماندا سەرسەختن.بە خۆشی.

بەوێنە؛ ژنێك لە هەولێر كوژرا و هاوسەرەكەی دەستگیركرا
پێشت بەوێنە؛ ژنێك لە هەولێر كوژرا و هاوسەرەكەی دەستگیركرا
دەمیرتاش لە زیندانەوە داوایەک پێشکەش بە ئەردۆغان دەکات
دواتر دەمیرتاش لە زیندانەوە داوایەک پێشکەش بە ئەردۆغان دەکات
ەیوەندیدار