دوو بوومەلەرزە لە هەڵەبجە تۆمارکرا



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە دوو بوومەلەرزە ڕوویدا، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاوڵاتیانیشه‌وه‌ هه‌ستیان پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەرزەزانی سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌ له ‌سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ تۆماركراون.

ئاسۆ كەمال ئاماژەی بەوەکرد، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به ‌قوڵی 10 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی ده‌ریا و به ‌گوڕی 2.9 پله‌ به‌ پله‌ی رێخته‌ر باكووری ڕۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌ی گرته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوومەلەرزەیەکی دیکە كاتژمێر 11:08 به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ قوڵی 10 كیلۆمه‌تر و به‌گوڕی سێ پله‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ سنووری باكووری ڕۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویدا.

وەزارەتی دارایی: بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەین
پێشت وەزارەتی دارایی: بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەین
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن، نرخی مریشک گرانبوو
دواتر لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن، نرخی مریشک گرانبوو
ەیوەندیدار