دادگای فیدراڵی دوو بڕیاری لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دا



دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی دوو سکاڵای ڕەتکردەوە کە ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان و پرسی نەوت تۆماری کردوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵای پەرلەمانتار مستەفا سەنەد کۆبووەوە کە لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لە سەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماری کردبوون.

لە سکاڵای یەکەمدا پەرلەمانتارەکە داوای بە نایاسایی لەقەڵەمدانی بڕیارەکەی 14ی کانوونی دووەمی ئەمساڵی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کردبوو کە تێیدا بڕیار درا 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لە سکاڵای دووەمیشدا مستەفا سەنەد داوای کردبوو وەزیری دارایی عێراق پابەند بکرێت ئەو بڕگانەی یاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 کە تایبەتن بە دابەشکردنی داهاتی نەوت بە شێوەیەکی دادگەرانە لە عێراقدا، ئەوەش پەیوەستە بە پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتەکەی بە حکومەتی فیدراڵی.

ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی هەردوو سکاڵاکەی ڕەتکردەوە بە هۆی ئەوەی سکاڵاکان هیچ سیفەتی یاساییان نەبووە.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن، نرخی مریشک گرانبوو
پێشت لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن، نرخی مریشک گرانبوو
هۆکارە قووڵە خودییەکانی پشت شکستەکەی ئاکپارتی و جەدەلییەتی نێوان کاریزماو ژیانی حزبیی
دواتر هۆکارە قووڵە خودییەکانی پشت شکستەکەی ئاکپارتی و جەدەلییەتی نێوان کاریزماو ژیانی حزبیی
ەیوەندیدار