تورکیا لە ساڵێکدا ٤٠ هێرشی لە ناو خاکی عێراق ئەنجامداوە



جەبار عۆدە، سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی ٤٠ هێرشی لە قوڵایی خاکی عێراق ئەنجامداوە.

جەبار عۆدە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژدا ٦ هێرشی لەناو خاکی عێراقدا لە ڕێگەی بۆردومانی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە، بەمەش کۆی گشتی هێرشەکان گەیشتووەتە نزیکەی ٤٠ هێرش لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا کە زۆربەیان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیادبوونی ژمارەی هێرشەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ناوچەی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و نەینەوا گرتووەتەوە، کە پێشێلکاری ئاشکرای سەروەری خاکی عێراق و بنەماکانی وڵاتانی دراوسێیە، ئاماژەی نەرێنی دەدەن بە بەغدا.

وتیشی، ئەنقەرە بەردەوام پاساودەهێنێتەوە بۆ بۆردومان و تیرۆرکردنەکان، لە کاتێکدا سەقامگیری بە دروستکردنی بنکە و کەمپ لە ناو خاکی عێراقدا بەدەستناهێنرێت، بەڵکو لە ڕێگەی کرانەوە بەڕووی بەغدا و هاوکاریکردن لە گەیشتن بە سەقامگیرییە کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی عێراقدا بگونجێت.

نرخی زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەوە
کۆمسیۆن “دەرکردن”ی عەبدوڵا حاجی مەحمودی هەڵوەشاندەوە
دواتر کۆمسیۆن “دەرکردن”ی عەبدوڵا حاجی مەحمودی هەڵوەشاندەوە
ەیوەندیدار