کۆمسیۆن “دەرکردن”ی عەبدوڵا حاجی مەحمودی هەڵوەشاندەوە



عەبدوڵا حاجی مەحمود ڕایگەیاند کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە کە بۆ دەرکردنی خۆی و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان درابوو.

ڕۆژی 5ی ئاداری ڕابردوو، سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمود بەڕێوەچوو، بڕیاری دەرکردنی عەبدوڵا حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی حزبەکە و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی دا.

لای خۆشیەوە عەبدوڵا حاجی مەحمود ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرجەم ئەو بڕیارانەی کە درابوون هەڵوەشاندەوە و پشتڕاستیشی کردەوە کە عەبدوڵا حاجی محمود بەفەرمی جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانە.

ڕوونیشیکردەوە، کۆمسیۆن بڕیاری سڕکردنی ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتیشی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر لە لایەن محەمەد حاجی مەحمودەوە درابوو.

عەبدوڵا حاجی مەحمود وتیشی: “بڕیار درا سەرجەم هەڤاڵانمان بەشداردەبن لە کۆنگرەی ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۲۰۲٤/٤/٤ کاتژمێر ۱۰ی بەیانی”.

تورکیا لە ساڵێکدا ٤٠ هێرشی لە ناو خاکی عێراق ئەنجامداوە
پێشت تورکیا لە ساڵێکدا ٤٠ هێرشی لە ناو خاکی عێراق ئەنجامداوە
مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکات
دواتر مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکات
ەیوەندیدار