جیهان لەلێواری جەنگی سێهەمدایە



 

لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوان لە بنكەیەكی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای ڕووسیا، 3 سەرباز كوژران.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی داروپەردووی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە لە بنكەیەكی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای وڵات كەوتووەتە خوارەوە، 3 سەرباز كوژراون، هاوكات مۆسكۆ هۆشدارییەكانی خۆی بۆ ڕۆژئاوا نوێكردەوە لە دەرئەنجامەكانی جەنگی جیهانی سێیەم.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە نزیكەی كاتژمێر 01.35 بەكاتی مۆسكۆ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینی لە بەرزایی نزم لەكاتی نزیكبوونەوەی لە فڕۆكەخانەی سەربازی ئەنگڵس لە ناوچەی ساراتۆڤ خرایە خوارەوە.

میدیاكانی ئۆكراین و ڕووسیا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوە لە بنكەی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە ئەنگڵس بیستراوە كە سەدان كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی سنوورەكانی ئۆكراینەوە دوورە.

ئاژانسی هەواڵی ئۆكراینی RBC بڵاویكردەوە، دوو تەقینەوە ڕوویداوە. هەروەها ماڵپەڕی هەواڵی بازای ڕووسی بە گێڕانەوە لە دانیشتوانی ناوچەكە بڵاویكردەوە دەنگی تەقینەوە بیستراوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

بنكە ئاسمانییەكە كە نزیكەی ٧٣٠ كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆوە دوورە، لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی دیكەدا، لە پێنجی ئەم مانگەدا، ڕووبەڕووی ئەو هێرشە بووەوە كە ڕووسیا بە هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئۆكراين وەسفی كرد.

تەنگەژەی ئاو هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەكات
پێت تەنگەژەی ئاو هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەكات
ئەردۆغان: غازمان لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە
دوات ئەردۆغان: غازمان لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە
پەیوەندیدر