ئەردۆغان: غازمان لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە



 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەگوتارێكیدا لە میانی پرۆگرامی “یەكەم دەنگم بۆ ئاك پارتی” و لە زانكۆی ئەتاتورك لە ئەرزەڕۆم رایگەیاند: “ساڵی ئایندە دەست بە بەكارهێنانی گەورەترین كەشتی هێزی دەریایی، ئانادۆڵو، دەكەین. دەست بە بەرهەمهێنانی بەكۆمەڵی كزڵئەلما دەكەین، فڕۆكەی جەنگی شەڕكەری خۆماڵیمان لە كارگە دەهێنینە دەرەوە”.

هەروەها رایگەیاند: “لە چارەكی یەكەمی ٢٠٢٣دا،٥٤٠ ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتیی كە لە دەریای رەش دۆزیومانەتەوە، لە ماڵەكانماندا بەكاری دەهێنین”.

ئەردۆغان: “بە هەمووانی نیشاندەدەین لە ٢٠ ساڵدا بەچی گەیشتووین، لەسەروویانەوە ئەو نەزانانەی كە ڤیدیۆ كۆنفرانس لەگەڵ ئەمریكا بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو دەزانن و ئەوانەی لە ئاستێكی نزمدا تەماشای توركیایان دەكرد”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گردبوونەوەی هێزە نەیارەكانی كە بە مێزی شەشی ناویان دەبات رایگەیاند: “ئەوە روونە كە هیچ خێرێك بۆ وڵات و گەنجان نایەت لەم پێكەوەییە نامۆیە كە هەموو پیلان، ئاژاوە، خراپەكارییەكی تێدایە”.

هەروەها وتی: “ئەگەر هەناسەیان پێبمێنێت و بەپێوە بوەستن، هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٣ دەبێتە ئامڕازی سڕینەوەی ئەم تاقمە كۆنەی پاشماوەی توركیای دێرین لە سیاسەت”.

لەبارەی كاریگەریی ئەو گەنجانەشی كە بۆ یەكەمجار لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا لە ساڵی ٢٠٢٣ دەنگ دەدەن، ئەردۆغان رایگەیاند: “لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٣دا زیاتر لە شەش ملیۆن گەنجمان بۆ یەكەمجار دەنگ دەدەن، رێژەی زۆری بڕیاری ئەوەی كە كێ دەربچێت لای ئەم گەنجانەیە”.

ئەردۆغان لەبارەی جەنگی رووسیا-ئۆكراینیش دوا وتی: “خۆرئاوا تەنها توخمەكانی هاندانی بەكارهێنا، هەوڵی نەدا ببێتە نێوەندگیر. لە ساڵی ٢٠٢٢شدا ئێمە وەك توركیا رۆڵی نێوەندگیریمان گێڕا و رێڕەوی دانەوێڵەمان لە دەریای رەش خستەگەڕ”.

جیهان لەلێواری جەنگی سێهەمدایە
پێشت جیهان لەلێواری جەنگی سێهەمدایە
ئەمڕۆ تۆمەتباری هێرشەكەی پاریس دادگایی دەكرێت
دواتر ئەمڕۆ تۆمەتباری هێرشەكەی پاریس دادگایی دەكرێت
ەیوەندیدار