33 ساڵ بەسەر کۆرەوە مەزنەکەی کورد تێدەپەڕێت



کۆڕەوی کوردەکان لە ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕینی 31ی ئازاری ساڵی 1991 هاتە کایەوە، ئەمەش دەرئەنجامی لەدەستدانی شاری کەرکوک بوو لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشیستدا ، دواتر هەڵمەتێکی بەرفراوان لە دژی کوردەکان لەلاین رژێمی بەعسەوە دەستی پێکرد.

لەگەرمەی کۆڕەوە ملیۆنییەکەدا گەڵانی ئازادی خوازی جیھان لە مەینەتی کورد ھاوسۆزبوون، ھەروەھا فشار بۆ دەوڵەتەکاندا دروست بوو کە دەبێت پشتیوانییەکی نێونەتەوەیی بۆ کورد بکرێت.

سەرۆکی ئەوسای عێراق ھەستی بە مەترسی کۆڕەوەکە کردبوو ھەربۆیە بە مەبەستی دامرکاندنەوەی ڕاپەڕین و بۆ کەمکردنەوەی فشارە نێونەتەوەیییەکانی سەرعێراق ھەوڵیدا بە چەند بەڵێنی ساختەوە بەرەی کوردستانی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت تا ببێتە پەیامێک بۆ جیھان کە کۆرەوە کارەسات نییە.

کۆڕەوی ملیۆنی پشتگیری نێونەتەوەیی بە دوای خۆیدا ھێنا، لە ڕێگەی جووڵاندنی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیییەوە نەیھێشت دەستکەوتەکانی ڕاپەرین بە فیڕۆ بچێت ،  کۆرەو پەیامێک بوو بۆ جیھان کە کورد برسێتی و ئاوارە بوونی لە مانەوە لەژێر ڕژێمی سەددامدا بەلاوە پیرۆزترە.

(ناوچەی دژە فڕین ئەو سنوورەیە، کە ئێستا لەژێر دەستەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە  ئەوکاتیش «دانیاڵ میتران» ھاوسەری فرانسۆ میترانی سەرۆکی ئەو کاتەی فەڕەنسا  ، یەکێکە لەوانەی کە ڕۆڵی سەرەکی بینی بۆ ئەوەی فەڕەنسا پرسی کورد بباتە ئەنجومەنی ئاسایشی نیونەتەوەیی و وای کرد بڕیاری 688ی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لە عێراق دەربچێت.

بەھۆی کۆڕەوەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا کە ڕژێمی عێراق نابێ ھێرشی چەکداری بکاتە سەر گەلی کورد ، لە ٥ی نیسانی ١٩٩١ بڕیاری ٦٨٨درا و ھەروەھا بڕیاریش درا ناوچەیەکی ئارام لە سەرووی ھێڵی ٣٦ بۆ کورد دابنرێت، ھەروەھا بڕیاردرا بە دانانی ھێزی ھاوپەیمانان لەبنکەی سەربازی (ئەنجەرلیک) لەتورکیا  بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان کە ناسرابوون بە (ھێزی چەکوشی ئامادە).

ناردنی ھێزی چەکداری بۆ پاراستنی خەڵکی لەکاتی گەڕانەوەیاندا ئەم بڕیارە بووە ھۆی دامەزرانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٢.

لە ساڵیادی دروستبوونی تاوەری ئیفڵ چی دەربارەی دەزانیت؟
پێشت لە ساڵیادی دروستبوونی تاوەری ئیفڵ چی دەربارەی دەزانیت؟
عێراق پاسپۆرتی سەركردەی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
دواتر عێراق پاسپۆرتی سەركردەی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
ەیوەندیدار