عێراق پاسپۆرتی سەركردەی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە



دوابەدوای ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران دژی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتی سەركردەی ئەو حزبە كوردیانە هەڵدەوەشێنێتەوە.

بەپێی دوو نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە مانگی (2 و 3)ی ئەمساڵدا، بە واژۆی ماجید عه‌دنان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاروباری‌ پاسپۆرت‌، بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتی‌ 8 كه‌سایه‌تی حزبه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران (ڕۆژهەڵاتی كوردستان).

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاروباری‌ پاسپۆرتی عێراق بڕیاریشی‌ داوه‌ له‌ كاتی‌ به‌كارهێنانی ئه‌و پاسپۆرتانه‌دا، پاسپۆرتەكە دەستی بەسەردابگیرێت و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بكرێت و هه‌ڵگری پاسپۆرتەكەش ببرێت بۆ نزیكترین بنكه‌ی‌ پۆلیس.

له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی،‌ كه‌ ناوی‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، مسته‌فا هیجری‌ (سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) هه‌یه‌.

وەك میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردۆتەوە، “دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئاسایشی عێراق و ئێران، حكومه‌تی عێراق ئه‌و پاسپۆرتانه‌ی‌ پوچه‌ڵكردۆ‌ته‌وه‌”.

لە ساڵی ڕابردوودا و دوای ڕێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران، بارەگای حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم چۆڵكران و هەندێكیان براونەتە كەمپ و لەژێر پاراستنی نەتەوە یەكگرتووەكاندان.

33 ساڵ بەسەر کۆرەوە مەزنەکەی کورد تێدەپەڕێت
پێشت 33 ساڵ بەسەر کۆرەوە مەزنەکەی کورد تێدەپەڕێت
ئایا ئێمه‌ لەم گەردونەدا ته‌نهاین؟
دواتر ئایا ئێمه‌ لەم گەردونەدا ته‌نهاین؟
ەیوەندیدار