دۆلارفرۆشێک: بارودۆخی سیاسی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلارە



ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە دابەزین کردووە، دۆلارفرۆشێکیش دەڵێت، “بارودۆخی سیاسی عێراق کاریگەری لەسەر دابەزینی دۆلار هەیە”.

ئەمڕۆ شەممە، شوان هادی، دۆلارفرۆش لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی، بەراورد بە ماوەکانی ڕابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ناجێگیرە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردانە چاوەڕوان كراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مانگی نیسان-دا بۆ ئەمریكا.

شوان هادی لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری سیاسی و سەقامگیری ناوچەکە، چونکە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا زیاتر لە هەر هۆکارێکی دیکە کاریگەری دەکاتە سەر نرخی دۆلار.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە عێراق و هێرشی سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاستەوخۆ نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە زیاتر لە ١٦٠ هەزار دیناری عێراقی.

باسی لەوەشکرد، بێگومان ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیش بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە نزیکی ١٤٥ هەزاردا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار هەیە، چونکە خستنەڕووی زیاتری دۆلار وادەکات نرخەکان جێگیربببن.

ئەو دۆلارفرۆشە ئەوەشی خستەڕوو، دابەزینی بەهای دۆلار تا ئێستا کاریگەری نەکردووەتەوە سەر بازاڕ، چونکە تا جێگربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، بازرگانەکان گۆڕانکاری لە نرخی کاڵا و شتومەکەکانیان ناکەن، بەڵام دابەزینی نرخی دۆلار بە گشتی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە.

وتیشی، بە گشتی خەڵکی ئاسایی کەمتر دۆلار دەکڕن، بەڵام ئەو بازرگانە بچووکانەی لە کە پێویستیان بە دۆلارە بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و لە ڕێگەی بانکەوە مامەڵە ناکەن، دێن دۆلار دەکڕن چونکە لەکاتی حەواڵەی پارەدا پێویستیان بە دۆلار هەیە.

تەندروستی هەولێر پزیشک و فەرمانبەرانی ئاگاداردەکاتەوە
پێت تەندروستی هەولێر پزیشک و فەرمانبەرانی ئاگاداردەکاتەوە
دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار