دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە



سبەینێ دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دوو سکاڵاى تایبەت بە دۆسییەى ئاوارەکان و ناردنى سووتەمەنى بۆ هەرێمى کوردستان، کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەى کارنامەى دانیشتنەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵى، سبەینێ 31ى ئازار، دادگاى فیدراڵى، چوار سکاڵا کە دوانیان پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە یەکلایی دەکاتەوە.

سکاڵاى یەکەم، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لەسەر سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەت و وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان تۆماریکردووە و داوایکردووە، سکاڵا لەسەرکراوەکان پابەند بکات بە جێبەجێکردنى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان و داخستنى کەمپەکانیان لە 30ى حوزەیرانى 2024.

سکاڵاى دووەم، نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر سەرۆک وەزیرانى عێراق و ئەمیندارى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزیرى نەوتى عێراق تۆماریکردووە و داوایکردووە، بڕیار لە نادروستى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بدات لەبارەى دیاریکردنى نرخى نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان و سکاڵا لەسەرکراوان پابەند بکات بە جێبەجێبەجێکردنى بنەماى دادپەروەرى لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و سوتەمەنى بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکات هاوشێوەى پارێزگاکانى عێراق.

دۆلارفرۆشێک: بارودۆخی سیاسی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلارە
پێشت دۆلارفرۆشێک: بارودۆخی سیاسی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلارە
دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات
دواتر دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات
ەیوەندیدار