بایكۆت؛ داهاتی سنووری سلێمانی بۆ نیوە دابەزاند



داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین 4.5 ملیار دینار بووە و بەوەش داهاتی ئەو سنوورە بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بۆ نیوە كەمی كردووە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە بایكۆت لە بەشێكی فەرمانگەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەستی پێكردووە و هەفتەی ڕابردووش زۆربەی ئەو فەرمانگانەی داهاتی زۆر كۆدەكەنەوە بایكۆتیان ڕاگەیاند بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی داشبۆردی شەفافیەت، داهاتی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەریمان و ڕاپەڕین لە ڕۆژی 23ی ئازار تاوەكو 29ی ئازاری 2024 زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە، کە بڕی چوار ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 787 دینار بووە و کۆی گشتیی داهاتەکەش بە شێوەی نەختینە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر بەپێی ڕاپۆرتی داشبۆردی شەفافیەت، هەفتەی پێشتر داهاتی ئەو سنوورە 8 ملیار و 909 ملیۆن و 571 هەزار دینار بووە و بەوەش لە هەفتەی پێشوودا بەڕێژەی 54% كۆكردنەوەی داهات كەمی كردووە.

 

ئەندامێكی لیژنەی وردبینی مووچە زانیاری لەسەر پلەبەرزكردنەوە ئاشكرادەكات
پێشت ئەندامێكی لیژنەی وردبینی مووچە زانیاری لەسەر پلەبەرزكردنەوە ئاشكرادەكات
هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل
دواتر هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل
ەیوەندیدار