ئەندامێكی لیژنەی وردبینی مووچە زانیاری لەسەر پلەبەرزكردنەوە ئاشكرادەكات



ئەندامێكی لیژنەی وردبینی مووچە، كە بەڕێوەبەری گشتییە لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم پێی وایە “نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پلەبەرزكردنەوە تەنها بۆ ئەوەیە بزانێ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چەندی دەوێ” و ڕایدەگەیەنێت، پێمخۆشە بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ببێتە مژدەی جەژنانە، بەڵام بەڕاستی من واینابینم.

د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی چاودێری دارایی هەرێم و ئەندامی لیژنەی وردبینی لیستی مووچە بۆ بەغدا بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕایگەیاندووە، ئێمەش وەک خەڵک نووسراوەکەی وەزیری داراییمان لە درەنگانی شەو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بینی و پێشتر ئاگادار نەبووین، کورد دەڵێ ئەو هەویرە ئاوی زۆری دەوێت، بەڵام من پێم وایە ئەم بابەتە (پلەبەرزکردنەوە) ئاوێکی ئێجگار زۆری دەوێت.

ڕاشیگەیاندووە “ئەوەنیە ئێمە بەشەو و ڕۆژێک یا مانگێک بتوانین پلەبەرزکردنەوە لە کوردستاندا وەک خۆی لێبکەینەوە، ئەگەر سەیری نووسراوەکەی وەزیری دارایی بکەین لەکۆتایدا نووسراوە بۆ کاری پێویست، نەنووسراوە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران”.

دەشڵێت: “پێمخۆشە بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ببێتە مژدەی جەژنانە، بەڵام بەڕاستی من واینابینم، کە ئێستا خەڵک پێی وایە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، نەخێر من پێم وایە ئەوەندە ئاسان نیە، بەبۆچونی من ئەوە تەنها بۆئەوەیە وەزارەتی دارایی بزانێ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چەندی دەوێ، بەبڕوای من ڕەنگە ١٠٠ملیاری بوێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، حکومەتی هەرێم ڕاستە سەرەڕای کەموکوڕی و تێبینی کە خۆمان لەسەریمان هەیە، بەڵام بەڕاستی غەدری لێکراوە لەساڵی ٢٠١٤وە کە بودجەی بڕدراوە نازانم پاساوی بڕینی ئەو بودجەیە چی بوو، هەموو ئەوانەش ڕاوەستانی پلەبەرزکردنەوەیە شوێنەواری ئەو بودجە بڕینەیەی حکومەتی عێراقی بوو، ئەگەر هەڵەش بووبێ.

ئه‌و هه‌ڵانه‌ی گێڕ ئۆتۆماتیك خراپ ده‌كه‌ن
پێشت ئه‌و هه‌ڵانه‌ی گێڕ ئۆتۆماتیك خراپ ده‌كه‌ن
بایكۆت؛ داهاتی سنووری سلێمانی بۆ نیوە دابەزاند
دواتر بایكۆت؛ داهاتی سنووری سلێمانی بۆ نیوە دابەزاند
ەیوەندیدار