دابەشکردنی ئاوی دوکان- سلێمانی وەستا



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی دوو تانکەری سوتمەنی لە قەزای دوکان و رژانی سوتەمەنی بۆ ناو زێی دوکان دابەشکردنی ئاوی دوکان – سلێمانی وەستا.

بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵیت:” بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی دوو بارهەڵگری سوتەمەنی لە قەزای دوکان هەندێک سوتەمەنی کەوتووەتە زێی دوکانەوە هاووڵاتیان ئاگاداردەکەین لەبەر سەلامەتی تەندروستیان و سەلامەتی پڕۆژەکانمان هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی دابەش کردنی ئاو تێدا وەستاوە تاکو دڵنیا دەبینەوە لە پاک بوونەوەی ئاوی زێیەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای دوکان دوو بارهەڵگری سوتەمەنی بەیەکیاندادا و سووتان، بەهۆیەوە هەندێک سوتەمنی کەوتووەتە ناو زێی دوکان، ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردووش بەهۆی رژانی سوتەمەنی بۆ ناو زێی دوکان دابەشکردنی ئاوی سلێمانی راگیرا.

وەزارەتی دارایی خشتەی تەواوکاری مووچەی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی خشتەی تەواوکاری مووچەی بڵاوکردەوە
بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر گۆشت جێبەجێدەکرێت
دواتر بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر گۆشت جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار