عێراق بڕیاری قەرەبووی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد.

کاروان یاروەیس ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان ئامادەبووە، بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد، و بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە راپۆرتەکەی لیژنەکەدا کە پێشکەشی سەرۆکوەزیران کراوە، داوای تەرخانکردنی بری ٦٤ ملیار دینار کراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک.

شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاستەنگی هاتووچۆ و لافاو دروستبوو، بەتایبەت لە شاری دهۆک کە لافاوێکی زۆر دروستبوو و بووە هۆی زیان گەیاندن و ڕوخانی چەندین ماڵ، هاوکات پارێزگای دهۆک  قەرەبووی بەشێک لە زیانلێکەوتوانی کردەوە ، بەم بڕیارەی حکومەتی عێراقیش زیانلێکەوتوان جارێکیتر قەرەبوو دەکرێنەوە.

مەسرور بارزانی: حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسیارە بەرامبەر بەو بەڵێنەی پێیان داوین بۆ مووچە
پێت مەسرور بارزانی: حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسیارە بەرامبەر بەو بەڵێنەی پێیان داوین بۆ مووچە
بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
دوات بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار