سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە مووچە کۆدەبێتەوە



سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە و وەزیری دارایی دوا پێشهات لەبارەی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخاتەڕوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 11ی ئازارى 2024، وەزارەتی دارایی عێراق بە چوار لیست نزیکەی 560 ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خستەسەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکى ناوەندیی عێراق، لە دوایین جاریشدا بەغدا 37 ملیار و 123 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ مووچەی مووچەخۆران نارد، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا وادەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دیاری نەکردووە.

هاوکات لەوبارەیەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەغدا مووچەی 250 هەزار مووچەخۆری لە هێزە ئەمنییەکان نەناردووە، وادەی دابەشکردنی مووچەش بەندە بە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا، لە کاتێکدا مووچەخۆران ٥٤ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووشدا تەنها چوار مووچە دابەشکراوە.

 

 

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە باشماخ بە ڕێژەی 34٪ زیادی کردووە
پێشت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە باشماخ بە ڕێژەی 34٪ زیادی کردووە
کاتێک قەیرانی دارایی ڕوودەدا: چۆن ڕووبەڕووی دەبیتەوە؟
دواتر کاتێک قەیرانی دارایی ڕوودەدا: چۆن ڕووبەڕووی دەبیتەوە؟
ەیوەندیدار