دوو شەپۆلی بەهێزی باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 100 ملم دەبارێت



دوو شەپۆلی بەهێزی باران بارین و تەرزە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرنەوە و لە چەند ناوچەیەك 100 ملم باران دەبارێت و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری ڕوودانی لافاو دەدات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی لەشەودا کاریگەری بەھێزدەبێت تا بەرەبەیانی سبەی دوو شەممە 25/3/2024 و لەم حاڵەتەدا لوتکەی باران و چری شەپۆلەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی باشوری گەرمیان و ناوچە سنورییەکانی خۆرھەڵاتی گەرمیان و شارەکانی ڕۆژھەڵاتی بەغدادە.

وتیشی، “دووبارە ھۆشداری لە بارانی بەخوڕ و لافاو ئەدەین و بارینی تەرزەی زۆر و دروستبوونی بارستە ھەوری سوپەرسێل و ڕێژەی بارانی پێشبینی کراو لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سبەی لەناوچەکانی باشوور و ناوەراستی گەرمیان 40 تا 100 ملم زیاتر و ناوچەکانی باکوری گەرمیان و سنوری پارێزگای ھەڵەبجە 30 تا 60 ملم دەبێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پارێزگای سلێمانی، کە بەگشتی ناوچەکانی باکوری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی باران و تەرزەی زیاتر ئەبێت بەراورد بە ڕۆژئاوای پارێزگاکە 20 تا ملم 60 دەبێت.

ئاراس جەبار پێشبینیشی كردووە، “کاریگەری ئەم ناسەقامگیر سبەی دوو شەممە لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ھەرێم کۆتایی پێدێت و لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم کاتەکانی نیوەڕۆ کۆتایی پێدێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە”.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی سێ شەممەش 26/3/2024 شەپۆلێکی دیکە لە تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و ماوەکەی کەم ئەبێت و زیاتریش ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ھەرێم ئەگرێتەوە.

 

دۆلار جارێکی تر بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵی دابەزی
پێشت دۆلار جارێکی تر بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵی دابەزی
کام زمان لە جیهاندا زۆرترین کەس قسەی پێدەکات؟
دواتر کام زمان لە جیهاندا زۆرترین کەس قسەی پێدەکات؟
ەیوەندیدار