کام زمان لە جیهاندا زۆرترین کەس قسەی پێدەکات؟



لە جیهاندا زۆرێک لە گەلان خاوەنی زمانی تایبەتی خۆیانن و هەمیشە هەوڵ دەدەن بەزمانی خۆیان بدوێن، لێرەدا ڕیزبەندی ئەو زمانانەتان بۆ دیاریدەکەین ، کە لەجیهاندا زۆرترین کەس قسەی پێدەکات و بەکاری دەهێنێت.

١. ئینگلیزی:

زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەس بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن، بەمەش ئەو زمانە یەکەم و زۆرترین زمانی بەکارهێنراوە لە سەرانسەری جیهاندا.

2 چینی ماندارین:

بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانی چینەوە زیاتر لە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن.

3 زمانی هیندی:

نزیکەی ٦١٦ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن و لە نیپاڵ و وڵاتانی دراوسێدا ئامادەیییەکی زۆری هەیە

4 ئیسپانی:

زمانی فەرمی ٢١ وڵات بە ٥٦٩ ملیۆن کەس کە قسەی پێدەکەن پلەی چوارەمی گرتووە، بە زمانی دیپلۆماسی و بازرگانی دادەنرێت

5 فەڕەنسی:

ژمارەی قسەکەرەکانی دەگاتە نزیکەی ٣٤٥ ملیۆن کەس لە جیهندا.

٦ بەنگلا:

نزیکەی ٢٧٢ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن ، زمانی فەرمی بەنگلادیش و یەکێکە لەو ٢٣ زمانەی کە  فەرمین لە هیندستان.

7 عەرەبی:

نزیکەی ٢٧٢ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن، زمانی قورئانە و گرنگییەکی گەورەی ئایینی و کولتووری بۆ موسڵمانان هەیە.

8 زمانی پورتوگالی:

نزیکەی ٢٦٩ ملیۆن کەس لە پورتوگال و بەرازیل قسەی پێدەکەن،

بەهۆی گەشەسەندنی ئابووری بەڕازیلەوە گرنگییەکی زیاتر بەدەست دەهێنێت

9 ڕووسی:

251 ملیۆن قسەکەری ئەم زمانە، بە ئەدەبیاتی دەوڵەمەند ناوبانگی دەرکردووە، زمانێکی گرنگ بووە لە بوارەکانی زانست و هونەر و سیاسەتدا

10 زمانی ئوردو:

زمانی نەتەوەیی پاکستان کە بە “لەشکری” یان “رێختە” ناسراوە، زیاتر لە ٢٣٢ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن

 

بە کام لەم زمانانە قسە دەکەیت؟

دوو شەپۆلی بەهێزی باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 100 ملم دەبارێت
پێشت دوو شەپۆلی بەهێزی باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 100 ملم دەبارێت
دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق بە 60 هەزار دینار دەستپێدەكاتەوە
دواتر دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق بە 60 هەزار دینار دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار