بایکۆت لە سلێمانی فراوان دەبێت



بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێك لە فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامیان بایکۆت کرد.

ماوەی هەفتەیەکە کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆش بەشێک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، بانكە حكومیەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی هەروەها کارمەندانى کەرتى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شار و بەشێک لە مەڵبەندەکان لەگەڵ کارمەندانى نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە دەوامیان بایکۆت کردووە.

ئەم بایکۆتەش لە کاتێکدایە کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئاماژەی دا بەوەی ئامادە نین ئەو پارەیە دابەش بکەن کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە تا ئەو کاتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دەگات.

“مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ‌هێرشی کردە سەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
پێشت “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ‌هێرشی کردە سەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
گۆشتی بەستووی هاوردە بۆچی هەمیشە هەرزانە؟
دواتر گۆشتی بەستووی هاوردە بۆچی هەمیشە هەرزانە؟
ەیوەندیدار