دارخورمای عێراقی لە پلەی یەکەم و خورماکەشی لە پلەی چوارەمی جیهاندایە



ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-فاو بڵاویانکردەوە، عێراق لە پلەی چوارەمی جیهاندایە لە ئاستی بەرهەمهێنانی خورما بۆ ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٣.

ڕێکخراوی فاو ڕایگەیاندووە کە بەرهەمهێنانی خورما لە ڕووبەری زیاتر لە یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار مەتر سێجا لە جیهاندا ئەنجامدەدرێت و ساڵانە زیاتر لە ٨.٥ ملیۆن تۆن بەرهەمدەهێنرێت.

ڕوونیشیکردەوە، زۆرترین خواردنی ئەم بەرهەمە لە مانگی ڕەمەزاندایە، بەو پێیەی بە بەشێکی سەرەکی لە نەریتە ئیسلامییەکان دادەنرێت، بەو پێیەی بۆ تەندروستی لەش بەسوودە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ماددەی خۆراکی لە ماوەی ڕۆژووگرتندا.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕێژەی چاندنی خورما بە ڕێژەی ٪٥٨.٨ لە کیشوەری ئاسیا و ٪٤٣.٤ لە ئەفریقا دابەشکراوە، هاوکات وڵاتانی عەرەبی ٪٧٧ی بەرهەمی جیهانی خورما پێکدەهێنن، واتە دەکاتە ساڵانە ٦.٦ ملیۆن تۆن.

بەپێی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو عێراق ٧٣٥ هەزار تۆن خورمای لە ١٧ ملیۆن دارخورما بەرهەمهێناوە، بەمەش لە پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی خورمایە لە جیهاندا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٢ بە ٧١٥.٢ هەزار تۆن پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ژمارەی دارخورما لە عێراق پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێناوە کە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دارخورمایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕای هەناردەی خورماکانی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا ٦٠٠ هەزار تۆن بووە، کە زۆربەیان هەناردەی تورکیا، هیندستان، میسر، سوریا، ئوردن، ئیمارات، چین، بەنگلادیش، چین و هەندێک لە بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمریکا کراوە.

لە باشترین جۆرەکانی خورما کە لە عێراقدا بەرهەم دەهێنرێن بریتین لە “الخەستاوی، ئەلخەدراوی، ئەلئەشرەسی، ئەلجەمالی، ئەلحەلاوی، ئەلسەیر و المکتوم”.

نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
پێشت نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
شارەوانیی دهۆك هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
دواتر شارەوانیی دهۆك هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
ەیوەندیدار