شارەوانیی دهۆك هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات


شارەوانیی دهۆك هۆشداریی بە هاووڵاتییان دەدات و داوادەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل و ژیانیان نەخەنە مەترسییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارین، ئاو لە شاخی قەشەفرێ بەرەو سەنتەری سێمێل هاتووە، بە تایبەت لە نزیک کۆلیژی چاندن، زانکۆی ئەمریکی، خان بازاڕ و تاوەکو گەڕەکی بێدارا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە سێمێل و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 19ی ئازاری 2024، بارانێکی بە‌هێز هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە پارێزگای دهۆك لافاو دروستبوو کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار خانوو و 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.

دارخورمای عێراقی لە پلەی یەکەم و خورماکەشی لە پلەی چوارەمی جیهاندایە
پێشت دارخورمای عێراقی لە پلەی یەکەم و خورماکەشی لە پلەی چوارەمی جیهاندایە
تا ئێستا دەزانیت بۆچی ڕەمەزان بەم ناوە ناونراوە؟
دواتر تا ئێستا دەزانیت بۆچی ڕەمەزان بەم ناوە ناونراوە؟
پەیوەندیدار