ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە نزیکەی 32 هەزار کەس



ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لە 32 هەزار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بڵاوکردەوە کە ماوەی 167 ڕۆژە بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، حەوت کۆمەڵکوژی دیکەیان دژ بە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 65 کەس کوژراون و 92ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاشیگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 31 ھەزار و 988 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 74 ھەزار و 188 کەس.

 

ئایا زەکات بە زێڕ یان بە زیو دەخەمڵێنرێت؟
پێشت ئایا زەکات بە زێڕ یان بە زیو دەخەمڵێنرێت؟
لە کۆبانێ ئاگری نەورۆز کرایەوە
دواتر لە کۆبانێ ئاگری نەورۆز کرایەوە
ەیوەندیدار