سەرۆك کۆمار پەیامێكی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوە



سەرۆك کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، خواستێک لەلای هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەردەوامبون لەسەر گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچە و دەشڵێت: ” پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو، هەروەها چەسپاندنی رێگاکانی هاریکاری دوو قۆڵی، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات، ئاماژەی بە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش کرد بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.

ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکایەتی کۆمار لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی لە سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێکهێنراوە، بەردەوام کار لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەو دەستبەسەرکراوانە دەکات، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبوە، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی 9 هەزار کەس لەو دەستگیرکراوانە، ئازادکراون.

سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستور و یەکلاکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە زەوییە کشتوکاڵییەکان و چارەسەرکردنی گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان کردەوە، بەشێوەیەك کە مافەکانی هاووڵاتیانی کەرکوک لەڕێگەی جێبەجێکردنی یاساوە، دەستەبەربکات.

سەرۆك کۆمار تیشکی خستەسەر پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، خواستێک لەلای هەردوولا هەیە بۆ بەردەوامبون لەسەر گفتوگۆ لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە پەسندکردنی بودجە و پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق و پێویستی دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا.

جارێکیتر لیرەی تورکی ئاستی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
پێت جارێکیتر لیرەی تورکی ئاستی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
دوو كەس گیانیان لەدەستدا<br>لە لافاوەكەی دهۆك 100 ماڵ و 15 ئۆتۆمبێل زیانیان پێ‌ گەیشت
دوات دوو كەس گیانیان لەدەستدا<br>لە لافاوەكەی دهۆك 100 ماڵ و 15 ئۆتۆمبێل زیانیان پێ‌ گەیشت
پەیوەندیدار