هێرشبەرەكەی پاریس بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە



 

فەرمانی راگرتنی ئەو كەسەی كە هێرشەكەی دوێنێی پاریس پایتەختی فەڕەنسای ئەنجامدا، كە كوژرانی سێ كەسی لێكەوتەوە، لەژێر رێنمایی پزیشكدا هەڵگیرا و هێرشبەرەكە گواسترایەوە بۆ كلینیكی دەروونی.

فەرمانی راگرتنی ئەو كەسەی كە هێرشەكەی دوێنێی پاریس پایتەختی فەڕەنسای ئەنجامدا، كە كوژرانی سێ كەسی لێكەوتەوە، لەژێر ڕێنمایی پزیشكدا هەڵگیرا و هێرشبەرەكە گواسترایەوە بۆ كلینیكی دەروونی.

لەلایەن داواكاری گشتی پاریسەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە، ئەو پزیشكەی پشكنینی بۆ هێرشبەرە فەڕەنسییە تەمەن ٦٩ ساڵانەكە كردووە، بەو ئەنجامە گەیشتووە كە دۆخی تەندروستی هێرشبەرەكە لەگەڵ مەرجەكانی راگرتنیدا، ناگونجێت.

هێرشبەرەكە بۆ كلینیكی دەروونی لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گوازراوەتەوە و ئەگەر بارودۆخی تەندروستی رێگە بدات، دەبرێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی هێرشەكەی شەقامی ئێنگیادا، كە هاووڵاتییەكی فەڕەنسی تەقەی لە خەڵكی دەوروبەری كردووە، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەش برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.

هێرشبەرە تەمەن ٦٩ ساڵانەكە كە لە میدیای فەڕەنسیدا بە “ویلیام م.” ناوی دەبرێت، لە شوێنی رووداوەكە دەستگركرابوو. ئاماژە بەوە كرابوو هێرشبەرەكە هاووڵاتییەكی خانەنشینكراوی فەڕەنسییە و لە كۆمپانیای حكوومی هێڵی ئاسنینی فەڕەنسا كارمەند بووە.

لە هەواڵەكاندا ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی تۆماری پۆلیس هێرشبەرەكە لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠٢١دا دووجار هەوڵی كوشتنی داوە، لە كانوونی یەكەمی ٢٠٢١دا بە شمشێرەوە هەڵیكوتاوەتە سەر بنكەیەكی كۆچبەران لە پاریس و دوو كەسی برینداركردووە.

ژنێك وردەكاری هێرشەكەی پاریس دەخاتەڕوو
پێشت ژنێك وردەكاری هێرشەكەی پاریس دەخاتەڕوو
باشترین جۆرەكانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ
دواتر باشترین جۆرەكانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ
ەیوەندیدار