باشترین جۆرەكانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ



پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك باس لە جۆرە باشەكانی بەهارات دەكات كە بە سوودن بۆ نەخۆشییەكانی دڵ.

۱ – زەردەچەوە : ماددەی ( Curcumin) ی تێدایە كە دژە ئۆكسانێكی بەهێز و دژە هەوكردنە ، هەروەها زەردەچەوە یارمەتی دابەزینی كۆلیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانییەكان دەدات و ڕێگەدەگرێت له مەیینی خوێن بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە ، لە چێشت لێنان بەكاری بێنە یا كەوچكێكی قاوە بخەرە ناو كوپێكی ئاو گەرم و بیخۆرەوە یا وەك تەواو كەری خۆراكی وەری بگرە .

٢ -گوڵەمێخەك : یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە بەرزی فشاری خوێن و ڕۆڵی هەیە له دابەزاندنی كولیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەكان و باشتر كاركردنی خەپلەكانی خوێن ، یەك كەوچكی چای لێ بخۆرەوە یا چای گوڵەمێخەك بخۆرەوە یا یەك كەوچكی چا بخەرە ناو ئاردیم شۆڤانەوە پێش خواردنی .
٣ – بیبەری توونی هاڕاو : یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری جەستە و دابەزینی كێش و زیاتر كردنەوەی بۆریەكانی خوێن ئەدات لەگەڵ ڕێگەگرتن له بەرز بوونەوەی چەورییەكانی خوێن ، لە ناو چێشت یا زەڵاتە دا بەكار بێت یا هەفتەی چەند جارێ یەك كەوچكی چا لە ناو كوپێ ئاوی شلەتین بخۆرەوە .

٤ -زەنجەبیل : دژە ئۆكسانێكی زۆر بەهێزە و یارمەتی دابەزینی كۆلیستڕۆڵی خراپ و چالاك كردنی سووڕی خوێن و كشانی دیواری موولەلەكانی خوێن و زیاتر سووتاندنی چەوری جەستە ئەدات ، یا زەنجەبیل بە فرێشی یا بە هاڕاوی وەك چای زەنجەبیل و لیمۆ بخۆرەوه یا لە ناو زەڵاتە و چێشت دا .

٥ – سیری وشكراوی هاڕاو : سیر زۆر سوودی هەیه بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ ، ڕۆژانە دوو دەنك سیر بخۆ یا سیری وشكراوی هاڕاو لە ناو چێشت و زەڵاتەدا بەكار بێنە .
ئامادەكردنی
دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

هێرشبەرەكەی پاریس بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
پێشت هێرشبەرەكەی پاریس بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی هیواوە
دواتر ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی هیواوە
ەیوەندیدار