چەند فەرمانگەیەکی دیکە بایکۆتیان ڕاگەیاند



بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان ئەمڕۆ بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامن بایکۆت، هاوکات لە سنووری ڕانیە و حاجیاواش بایکۆت ڕاگەیەنرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرجەم فەرمانبەرانی دادگای ڕانیە و حاجیاوا و قەڵادزێ بایکۆتیان ڕاگەیاند، لە سلێمانیش بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.

هاوکات دوێنێ لە بەشێکی فەرمانگە حکومییەکان بایکۆت ڕاگەیانرا، لەناویاندا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی خانەنیشینی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا، فەرمانگەی دادی ٢ی سلێمانی، فەرمانگەی دادی بەکرەجۆ و بەشێک لە بنکە تەندروستییەکان و خوێندنگاکان.

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوەی ٤٨ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا نزیکدەبینەوە لە مانگی نیسان، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کەی مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت، ساڵی ڕابردووش مووچەی سێ مانگی کۆتای دابەشنەکرا.

کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شاندی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا ناکات
دوات شاندی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا ناکات
پەیوەندیدار