48 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران



48 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تورکیا ڕزگارکران کە نزیکەی نیوەیان منداڵ بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا 48 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی ئیزمیری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕزگار کرد.

کۆچبەرەکان لە سەر بەلەمێکی چووپ بوون و بەنیازبوون لە دەریای ئیجەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.

بە پێی زانیارییەکان 20 لەو کۆچبەرانەی ڕزگارکراون منداڵ بوون.

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێشت نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
خانەنشینان لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە هەڵوێستیان ڕاگەیاند
دواتر خانەنشینان لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە هەڵوێستیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار