چەندین ئیعجازی زانستی و پزیشكی خواردنی خورما ئاشكرادەكرێت



خورما یەکێکە لە خواردنە بە تام و چێژەکان و لەبەر سوننەت و گرنگی پێدانی لەلایەن ئایینی ئیسلامەوە خەڵکی خۆمان گرنگیەکی زۆری پێ ئەدەن بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

د.داهات حەوێزی، پزیشی پسپۆری هەناوی و شەکرە چەندین سوودی زانستی و پزیشكی خواردنی خورما ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: ئەم خواردنە کە هەندێک لە ڕیزی میوە حسابی بۆ ئەکەن زۆر سوودی تەندروستی گرنگی هەیە.

جەختیشدەكاتەوە، ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە نابێت زیادەڕۆیی‌ بکەن لە خواردنی خورما، چونکە شەکرە بەرزئەکاتەوە.

سوودە گرنگەكانی خورما:
۱.پێکهاتە خۆراکیه دەوڵەمەندەکان: یەک خورما نزیکەی ۳۰ کالۆری ووزەی تێدایه. زۆربەی پێکهاتەی خورما لە کاربۆهیدرات پێکدێت، بەشەکەی تری بریتیە لە پڕۆتین و کانزاکان و ڤیتامینەکان. بۆیە زۆرجار بە خواردنی چەند دەنکێک خورما هەست بە تێری دەکەیت.

۲.ڕیشاڵەکان: خورما بڕێکی باش لە ڕیشاڵی تێدایە ئەمەش یارمەتی فرمانی کۆئەندامی هەرس ئەدات و کێشەی ئازاری گەدە و غازاتی ریخۆڵە و قەبزی ناهێڵێت.

۳.دژەئۆکسانەکان: خورما بڕێکی باش لە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە وەکو Flavonids و Carotenoids و Phenolic acid، ئەم دژە ئۆکسانانە یارمەتی تازەکردنەوەی خانەکان ئەدەن و هەوکردن کەم ئەکەنەوە و بینین بەهێز ئەکەن و ڕێگە لە شێرپەنجەکان و نەخۆشیەکانی دڵ ئەگرن.

٤.مێشک بەهێز ئەکات: بەهۆی بوونی دژە هەوکردنەکانی وەکو IL-6 خورما ڕێگە لە مردنی خانەکانی مێشک دەگرێت و مەترسی لەبیرچوونەوە و ئەلزەهایمەر کەم ئەکاتەوە.

٥.تەندروستی سکپڕی: ئافرەتانی سکپڕ زۆر سوود لە خورما دەبینن بەتایبەتی ئەگەر لە کاتەکانی کۆتایی سکپڕی بیخۆن، بەهۆی بوونی ماددەیەک هاوشێوەی هۆڕمۆنی Oxytocin یارمەتی ئاسان مناڵبون ئەدات.

٥.پتەوکردنی ئێسک: بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کالسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و مەگنیسۆم، خورما یارمەتی پتەوکردنی ئێسقان ئەدات و ڕێگە لە ئێسکە نەرمە و کلۆربونی ددان ئەگرێت.

٦.شیرینی سروشتی: خورما شەکری تاکی فرەکتۆز ی تێدایە کە شیرینیەکی سروشتی زۆر باشە، دەتوانرێ لە جیاتی شەکری سپی بخورێت، لەجیاتی ئەوەی شەکر بکرێتە چا وە دەتوانرێ بە خورما وە بخورێت، لەکاتی دابەزینی شەکری خوێن باشترین خواردن خورمایه چونکە شەکرەکەی ناوی شەکری تاکە و ئاسان هەرس دەکرێ و زوو شەکری خوێن ئاسایی ئەکاتەوە و زوو دەگاتە خانەکانی مێشک، هەربۆیە سوونەت وایە بە خورما ڕۆژوو بشکێنرێت.

بەرماوەی 4 كەس!<br>“دیاردەیەكی ناشرینی هاووڵاتیان لە چێشتخانە و سفرەی ماڵەكان”
پێشت بەرماوەی 4 كەس!<br>“دیاردەیەكی ناشرینی هاووڵاتیان لە چێشتخانە و سفرەی ماڵەكان”
نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە
دواتر نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە
ەیوەندیدار