بافڵ تاڵەبانی بۆ مووچەی فەرمانبەران دەگاتە لای سودانی



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و داوای لێكرد شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت و سودانی-ش جەخت لە ناردنی 400 ملیارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە جێبەجێكردنی خاڵە نیشتمانی و دەستوورییەكان كردەوە، كە لە بەرنامەی حكومەتی نوێدا جێگیركراون و داوای لە سەرۆك وەزیران كرد شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.

ڕوونیشیكردەوە، رێككەوتنە نیشتمانییەكەی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عیراقی تێكەوتبوو، بەڵام لەوەش گرنگتر پابەندبوون و جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەیە كە فاكتەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانەییە لە وڵاتدا.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی ڕیشەییانەی كێشەكانی نێوان هەردوولای دووپاتكردەوە و داوایكرد، لیژنەكانی گفتوگۆ و دانوستان كاراتر بكرێن و لەبەرامبەر خواستی خەڵك و داواكارییەكانیان نەرمی بنوێنرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بافڵ تاڵەبانی دڵنیاكردەوە، كە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم پارێزراو دەبێت و بەزووترین كات ٤٠٠ ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبەشێكی سەرەكی پێكهێنانی حكومەت بووە، یەكێكە لە بەشدارە سەرەكی و گرنگەكانی حكومەت و بە پاڵپشتیی یەكێتیش لەخزمەت هەموو عیراق و هەرێمی كوردستان دەبین.

پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد پێشتر لەكۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە
پێشت پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد پێشتر لەكۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە
بەڕێز؛ ڕێز لە كارمەندەكانی دەنێت و 12 كارمەندی نموونەیی دیاری دەكات
دواتر بەڕێز؛ ڕێز لە كارمەندەكانی دەنێت و 12 كارمەندی نموونەیی دیاری دەكات
ەیوەندیدار