حكومەتی عێراق بۆ هەرزان كردنی نرخ “هەفتە بازاڕەكان” دەكاتەوە



وەزارەتی بازرگانی عێراق لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ هەرزان كردنی نرخی خۆراك و كێبڕكێی بازاڕ هەفتە بازاڕەكان “اسواق مركزی” لە بەشێكی ناوچەكانی بەغدا و پارێزگاكان دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی خۆراك سەرپەرشتی كردنەوەی هەفتە بازاڕەكان دەكات لە بارەگای كۆمپانیا و پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی (هۆڵی ژمارە 5) و گۆڕەپانی موزەفەر.

ڕاشیگەیاندووە، بەبۆنەی نزیك بوونەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەفتە بازاڕەكان خۆراك و پێداویستی هاووڵاتیان بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ دەخاتە بەردەست هاووڵاتیان.

لما موسەوی ڕایگەیاندووە، ئەو هەفتە بازاڕانە بۆ پاڵپشتی هاووڵاتیانە لە چینی داهات سنووردار و بۆ پارێزگاری نرخی خۆراكە سەرەكییەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

جەختیشی كردۆتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران، سەرجەم خۆراكەكان دابین دەكرێن بۆ هاووڵاتیان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ناوچەكانی دیكەی كەرخ و روسافە و بەشێكی دیكەی پارێزگاكان ئەو هەفتە بازاڕانە دەكرێنەوە.

فەرهاد تۆفیق: دەرکراوەکان، دەرکراون و ناتوانن بگەڕێنەوە
پێشت فەرهاد تۆفیق: دەرکراوەکان، دەرکراون و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەوەسی خۆنواندن و دەركەوتن
دواتر هەوەسی خۆنواندن و دەركەوتن
ەیوەندیدار