نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە



پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٦ مانگی یەک لە دوای یەک لە نێوان مانگەکانی ئازار و ئابدا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کەمببێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی ئۆپیک، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نزیکە لە گەیشتن بە ٩٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، پێشبینیش دەکرێت دابینکردنی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا “زۆر سنووردار” بێت، بەڵام ئەمەش بەندە بە ئاڕاستەی بڕیاردەرانی هاوپەیمانی ئۆپیک.

داتاکانی دابینکردن و داواکاری کە لەلایەن کۆمپانیای FGE کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییە لە کەرتی وزە، دەرچووە، کورتهێنانی دابینکردن لە ماوەی چارەکی دووەمدا دەخەمڵێنن، بە بەراورد بەو زیادەیەی بەرهەمهێنانی نەوت و خستنەڕووی لە بازاڕەکانی جیهان لە مانگی ڕابردوودا، دوای درێژکردنەوەی سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی ئۆپێک تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو.

سەبارەت بە ساڵی ٢٠٢٥، بەپێی خەمڵاندنەکانی FGE، ڕەنگە نرخەکان جارێکی دیکە دابەزن و بە تێکڕا ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم چاوەڕوانییە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ماوەی چارەکی سێیەمدا دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانی ئۆپێک کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوتی تا ناوەڕاستی ساڵ درێژکردەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان و پاڵپشتیکردنی نرخەکان.

کەمکردنەوەکە بە نزیکەی دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تا کۆتایی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت و سعودیە، وەک وڵاتێکی بەرهمهێنەری نەوت بڕی خستنەڕووی بۆ بازاڕەکانی جیهان بۆ نیوە کەمدەکاتەوە.

دابینکردنی زۆری نەوت وایکردووە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی جیهانی لە نزیک ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بهێڵێتەوە، تەنانەت لە کاتێکدا ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەند و کاریگەری کردە سەر ڕێڕەوی کەشتییە دەریاییەکان.

دوو هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا
پێشت دوو هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا
دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار