دوو هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا



درەنگانی شەوی ڕابردوو سێ هاوڵاتیی گوندی بەرێسکێ بە مەبەستی كۆكردنه‌وه‌ی گیای بەهاری ڕۆیشتوون بۆ چیای زێباریان، له‌وێ به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌وه‌ دووانیان گیانیان له‌ ده‌ست دا و ئه‌ویتریشیان به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

بەپێی زانیارییه‌كان‌، درەنگانی شەوی رابردوو سێ هاووڵاتیی گوندی بەرێسکێ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری چوونه‌ته‌ چیای زێباریان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، به‌ڵام به‌هۆی بۆرودومانی فڕۆكه‌كانی تورکیا بۆ شاخەکە، دوو له‌و هاوڵاتییانه‌ گیانیان لەدەست داوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە، تەمەنیان نێوان 35 بۆ 40 ساڵدایه‌، هه‌روه‌ها هەرسێکیان خێزاندارن و هاووڵاتیی گوندی بەرێسکێنە.

هاووڵاتییەکان بە ناوەکانی سەعید موبارەک دێویکی و ئاراز فەرەج گیانیان لە دەستداوە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ساڵح موبارەک برینداربووە.

تاوە باران و تەرزە، لەگەڵ ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
پێشت تاوە باران و تەرزە، لەگەڵ ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە
دواتر نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە
ەیوەندیدار