مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک بۆ ڕۆژی ٨ی مارس بڵاودەکاتەوە



لە رۆژی جیھانی ژناندا مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،” پشتیوانی ھەمیشەیی یەکێتیی، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان نەھێشتنی جیاکاری دووپاتدەکەینەوە”.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ رۆژی جیھانی ژنان .

لە بیرەوەری ھەشتی مارسدا، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و تەواوی عێراق و جیھان دەکەین، ئەم یادە دەکەینە دەرفەتی دووپاتکردنەوەی  پشتیوانی ھەمیشەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان،  لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانی و نەھێشتنی جیاکاری و فراوانکردنی بەشداری  ژنانی کوردەواری   لە ناوەندەکانی بریار و داڕشتنی سیاسەتدا.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرین یۆ رۆحی ئەو ژنە تەوارانەی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و وەک یەکی کۆمەڵایەتیدا گیانیان بەخشی، رێز و ئەمەکیش بۆ ژنانی خەباتکاری ئەمرۆ لە رێی بەدیھێنانی ماف و یەکسانیخوازیدا، بەتایبەتیش ھەڤاڵان لە ژنانی تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ حەلبوسی کۆبووەوە
پێشت یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ حەلبوسی کۆبووەوە
چۆن خۆت بۆ ڕەمەزان ئامادە دەکەیت؟
دواتر چۆن خۆت بۆ ڕەمەزان ئامادە دەکەیت؟
ەیوەندیدار