هۆشدارییەک بۆ خانمان لە وەرزشکردن بە ماکیاژەوە



توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەداتە خانمان لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی جوانکاری بۆ دەموچاو لەکاتی وەرزشکردندا، کاریگەرییە زیانبەخشەکانی لەسەر پێست و کونیلەکانی پێست ڕوون دەکاتەوە.

تیمی توێژینەوەکە ئامێرێکی شیکاری پێستیان بەکارهێناوە بۆ پشکنینی پێستی 43 بەشداربووی تەندروست (20 نێر و 23 مێ)، پێش و دوای بەپێ ڕۆیشتن بۆ ماوەی 20 خولەک.

توێژەران ماکیاژیان لە نیوەی دەموچاو (پێشەوە و سەرەوەی ڕوومەت) داوە، لە کاتێکدا نیوەکەی تری دەموچاو بە پاکی ماوەتەوە.

بۆیان دەرکەوتووە دوای وەرزشکردن ڕێژەی شێ لە هەموو بەشەکانی دەموچاو زیادی کردووە، بەڵام تیمەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، زیادبوونی شێی زیاتر لەو شوێنانەی بە ماکیاژ داپۆشراوە ڕێگری کردووە لە هەڵمبوونی شێ لە پێستەوە.

قەبارەی کونیلەکانی پێست بەبێ ماکیاژ دوای وەرزشکردن زیاد دەکات، ئەمەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی بەکارهێنانی ئەساس ڕەنگە ببێتە هۆی داخستنی کونیلەکان.

لە هەمان کاتدا ئاستی چەوری لەو شوێنانەی ڕووخسار کە بێ ماکیاژبووە زیادی کردووە، هەروەها لەو شوێنانەی کە ماکیاژیان تێدا کراوە کەمی کردووە.

توێژەران لە گۆڤاری جوانکاری پێستدا نووسیویانە، ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە بەکارهێنانی ئەساس لەکاتی وەرزشکردندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی، جگە لەوەش ماکیاژ کونیلەکانی پێست دادەخات و بەرهەمهێنانی چەوری زیاد دەکات.

ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینێکی گرنگ دەدات بە خەڵک و هانیان دەدات کە دەرئەنجامە ئەگەرییەکانی بەکارهێنانی ماکیاژ لەکاتی وەرزشکردندا لەبەرچاو بگرن.

کاتێک چەوری و خانە مردووەکانی پێست و ماددەکانی تر لەناو کونیلەکاندا گیریان خواردووە، دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە.

نووسەری پەیوەندیدار دۆنگسۆن پارک، لە زانکۆی نیشتمانی پەروەردەی کۆریا دەڵێت، “بۆ پێستێکی تەندروست باشترە وەرزش بکەیت بەبێ ئەوەی ماکیاژ بکەیت”.

مەسرور بارزانی گەیشتەوە هەولێر
پێشت مەسرور بارزانی گەیشتەوە هەولێر
سێ‌ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیركران
دواتر سێ‌ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیركران
ەیوەندیدار