پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ کێشە لە سووتەمەنی و دەورانی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت



قەپاغی سەری تانكی بەنزین دەتوانێت ڕۆڵی پاراستنی سووتەمەنی بگێڕێت، جا لە ناو تانکی سووتەمەنی بێت یان بۆرییەکانی دابینکردنی سووتەمەنی و گرنگترین بەشی بریتییە لە وەلڤەلی غازی بەنزین “سیستەمی ئیڤاپ”.

هەندێک نیشانە هەیە کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەت تووشی کێشە بووە لە دەبەی تەنكی بەنزین یان وەلڤەلی بەهەڵم بوونی بەنزین (EVAP System)، و ئەوانیش بەم شێوەیەن:

1- لە کاتی کردنەوەی قەپاغی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکەدا پەستانی هەوا (غاز) هەیە.
2- گرفتی پچڕانی دەمانچەی سووتەمەنی هەیە لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لە هەر وێستگەیەکدا.
3- سەختی کارپێکردنی ئۆتۆمبێل لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنیدا.
4- بۆنی سوتەمەنی هەیە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سەرەڕای چاککردنەوەی هەموو ئەو عەیبانەی، کە دەبنە هۆی ئەم کارە.
5- ناڕێکی دەنگی ئۆتۆمبێل.

سیستەمی کۆنترۆڵکردنی دەردانی بەنزین (EVAP) لە سیستەمی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکاندا بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی دوکەڵی بەنزین بۆ ناو بەرگەهەوا.

سیستەمی EVAP دەستنیشانکردنی ئەگەری دزەکردنی هەڵمی سووتەمەنی بەڕێوەدەبات و کۆدی هەڵە دەستپێدەکات ئەگەر ڕووبدات. هەروەها گڵۆپی بزوێنەری چێک “گڵۆپی مەكینە” لەسەر داشبۆردەکە چالاک دەکات.

لەكاتی كۆكردنەوەی دوومەڵان لە ڕۆژئاوا زیاتر لە 40 كەس كوژران
پێشت لەكاتی كۆكردنەوەی دوومەڵان لە ڕۆژئاوا زیاتر لە 40 كەس كوژران
پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
دواتر پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار