بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕاگەیاند



وەزارەتى بازرگانى عێراق وادەى دابەشکردنى بەشەخۆراکى تایبەت بە مانگى ڕەمەزانى دیاریکرد کە پێکهاتووە لە دە ماددە.

وەزارەتى بازرگانى عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، هەفتەى داهاتوو کە دەکاتە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەشەخۆراکى تایبەت بە مانگى رەمەزان لە ڕێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ماددە خۆراکییە زیادکراوەکان بۆ مانگی ڕەمەزان کراوە ئەوانیش “شەعرییە، مەعکەرۆنى، ئاردى سفر و نیشاستە” لەخۆ دەگرێت.

وەزارەتى بازرگانى ئەوەشی خستەڕوو، بەشەخۆراکى مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت کە پێکهاتووە لە شەش ماددەى خۆراکى سەرەکى و بەوەش کۆى گشتى ئەو ماددە خۆراکییانەى کە بەسەر هاووڵاتیاندا بۆ مانگى ڕەمەزان دابەشدەکرێت دەبنە ١٠ ماددە.

 

دوای خانەنشینبوون پشووی نەدا و دەستی بە وێنەکێشان کرد
پێشت دوای خانەنشینبوون پشووی نەدا و دەستی بە وێنەکێشان کرد
“ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواوبوو رەوانەی بەغدا دەکرێت”
دواتر “ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواوبوو رەوانەی بەغدا دەکرێت”
ەیوەندیدار