هۆکارەکانی دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا دەکرێن



جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی پەرلەمان هۆکارەکانی پشت دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد بەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی پەرلەمان، هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجەی ئاشکرا کرد.

محەمەد بەلداوی ڕایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی کاروبارەکان، ڕەوانەی لیژنەی هەمواری یاسای بودجە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێت.

وتیشی، دوای تاوتوێکردنی لەلایەن لیژنەی هەمواری یاسای بودجە دەبێت ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی پێبدرێت، دواکەوتنی ناردنی هەموارەکە و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک لەوانەش تەواونەکردنی پلانەکانی وەزارەتەکان سەبارەت بە پڕۆژە دواکەوتووەکان، هەروەها ناجێگیری بەهای دراوەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو ئەو هۆکارانەدا پەیوەندی بە خشتە و ئەو بڕە پارانە هەیە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، بەتایبەتی دوای ئەو بڕیارەکانی ئەم دوایەی دادگای فیدراڵی عێراق، کە حکومەتی عێراق پابەند دەکات بە پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی ئەو هۆکار و ئاستەنگانە لەلایەن حکومەتەوە تێپەڕێنراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموارەکە دەنێردرێتە پەرلەمان بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەداتەوە
پێشت سەرۆکی دادگای فیدراڵی وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەداتەوە
بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەنێوان هەڕەشە و دەرفەتدا
دواتر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەنێوان هەڕەشە و دەرفەتدا
ەیوەندیدار