دوو شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



لە كۆتاییەكانی ئەم هەفتەیە و سەرتای هەفتەی داهاتوودا دوو شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرنەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 5/3/2024 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و کەش سەقامگیر ئەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی 1 پلە بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت 5-15کم لە كاتژمێرێكدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێوارەی دوو سبەی ڕۆژی چوار شەممەوە لەئەنجامی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی نوێ لەدەریای ناوەڕاستەوە و شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە و سەرەتاش کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و بەتایبەت ناوچە شاخاوبیەکانی سنوورەکە و شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر دەرەکەوێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێم لاواز ئەبێت و تەنھا لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانی مامناوەند ئەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە و تا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 7/3/2024 بەردەوامی ئەبێت .

ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی دووھەمی ئەم شەپۆلە، کە بەھەمان شێوە سەرچاوەکەی نزمە پاڵەپەستۆیەکانی دەریای ناوەڕاستە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی شەممە 9/3/2024 دەستپێدەکاتەوە و لەم قۆناغەدا بۆ زۆربەی ناوچەکان پێشبینی بارانی مامناوەند و باش ئەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی و کاریگەری ئەم شەپۆلەش دوو بۆ سێ ڕۆژ ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت.

 

یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردن “پڕۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی ناڕازی” ڕاگەیاند
پێشت یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردن “پڕۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی ناڕازی” ڕاگەیاند
ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا ئاشكرادەكات
دواتر ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار