زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون



لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون کە ڕێژەی 62٪یان یەکلاکراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئاماری داواکانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە.

بە پێی ئامارەکە، ساڵی ڕابردوو 125 هەزار و 27 داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 77 هەزار و 317 داوایان یەکلاکراوەن و 47 هەزار و 710 داواش داوای خولاو بوون.

ئاماژەش دراوە بەوەی 62٪ی ئەو داوایانەی ساڵی ڕابردوو تۆمارکراون، یەکلاکراونەتەوە.

ئەو چێشتخانەیەی گۆشتی بەستووی بە فرێش دەفرۆشت، داخرا
پێشت ئەو چێشتخانەیەی گۆشتی بەستووی بە فرێش دەفرۆشت، داخرا
نیکی هێلی لە پایتەختی ئەمریکادا شکستی بە ترەمپ هێنا
دواتر نیکی هێلی لە پایتەختی ئەمریکادا شکستی بە ترەمپ هێنا
ەیوەندیدار