دوایین ئاگاداری دەدرێتە خاوەنی زەوییە سندوقییەکان



شارەوانی هەولێر دوایین مۆڵەت دەداتە خاوەن زەوییە سندوقییەکان بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەى وردبینى زەوییە سندوقییەکانی سەر بە شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگادارى ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە خاوەنى زەوى سندوقین لە سنوورى شارەوانییەکانى پارێزگاى هەولێر کە تاوەکو 1ی حوزەیرانی داهاتوو مامەڵەکانیان پێشکەش بە سەرۆکى یەکە کارگێڕییەکان بکەن.

ڕاشیگەیاند، لە دوای ئەو ڕۆژەوە هیچ کەسێک مافى پێشکەشکردنی مامەڵەی نامێنێت.

زەوی سندوقی ئەو زەوییانەن کە کەوتوونەتە نێوان دوو خانووەوە و پێشتر گرفت بۆ خاوەنەکانیان دروست ببوو کە بە گشتی کەسانی کەمدەرامەتن.

 

نەوەی نوێ خەمخۆری ژینگەن
پێشت نەوەی نوێ خەمخۆری ژینگەن
لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن
دواتر لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن
ەیوەندیدار