ئەپیکور: مانگانە عێراق ملیارێک دۆلار لە داخستنی بۆردی نەوتی تورکیا زیان دەکات



کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو کە مانگە عێراق یەک ملیار دۆلار لە داخستنی بۆری نەوتی جەیهان زیان دەکات.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان ناسراو بە “ئەپیکور” ڕەتیدەکاتەوە دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کرابێت و ڕایگەیاند، ئەو بانگەشانەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق ڕەتدەکەینەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڵاویان دەکەنەوە.

کۆمەڵەکە ڕاشیگەیاند، پێشوازی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکەن بۆ کردنەوەی هێڵی نەوتی عێراق-تورکیا، بەڵام “بەداخەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکمان لە حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبینیوە بۆ ڕێكکەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت”.

سەرسوڕمانی خۆیشی لەو لێدوانانەی بەرپرسانی عێراق دەربری کە باسی ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەیدەن و ڕایگەیاند “پاڵنەری پشت بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییە هەڵانە نازانین، بەڵام عێراق بە هۆی داخستنی بۆردی نەوتی جەیهانەوە مانگانە ملیارێک دۆلار زیان دەکات”.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای لێدوانەکانی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق هات کە باسی لەوە دەکرد لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون.

دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش دۆزرایەوە!
پێشت دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش دۆزرایەوە!
“پرسی مووچە یەکلایی بووەتەوە”
دواتر “پرسی مووچە یەکلایی بووەتەوە”
ەیوەندیدار