ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

دەتەوێت خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت بسەلمێنیت؟ ئەم ٥ کارەی بۆ بکە

خێزان

هەرچەندە هاوسەرەکەی خۆمان زۆر خۆشدەوێت بەڵام زۆرجار نازانین چۆن ئەو خۆشەویستەی خۆمانی بۆ دەرببڕین یاخود پێویستەکات کە چی بکەین، ئەمەی خوارەوە ٥ ڕێگای کاریگەرە کە دەتوانیت خۆشەویستی لێوە دەرببڕیت:

 

– پشتگیری: گرنگی بە خواست و خولیاکانی بدە و بزانە حەزی بەچیە، پاشان پشتگیری بکە و هانی بدە لە گەیشته بە حەزو خەونەکانی.

– دەستڵێدان: باوەش و ماچکردن و دەستگرتن و پەیوەندی سۆزداری بۆ درێژەدان بە خۆشەویستی زۆر گرنگە.

– هاوکاری: دڵنایی ئەوە پێبدە کە لەهەر کاتێک تۆی پێویست بوو هاوکاری بکەیت و لە پشتی بیت، ئەوەشی لە کاتی پێویستیدا نیشان بدە.

– کات: کاتی لەگەڵدا بەسەر بەرە، بچۆرە دەرەوە لەگەڵی و پیاسەی لەگەڵدا بکە، بەیەکەوە قسەبکەن و تەماشای فیلم یان هەر شتێکی دیکەی هاوبەش بکەن.

– دیاری: ناوە ناوە سوپرایزی سادەی بۆ بکە و دیاری بۆ بەرە، خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە.

خۆشەویستی

توێژینەوەیەک: ئەوانەی بەردەوام شەڕ دەکەن لەگەڵ خۆشەویستەکانیان یەکتریان زۆر خۆش دەوێت

خێزان
بەپێی دواین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو هاوژینانەی بە بەردەوامی دەمەقاڵێیان هەیە لەگەڵ یەکتردا ئەوا زیاتر یەکتریان خۆش دەوێت، توێژینەوەکە دەری خستووە ئەوانەی هەفتەی جارێک تووشی ئەم گرفتە دەبن پەیوەندییەکەیان زۆر پتەو بووە و لە دواتردا زیاتر یەکتریان خۆش ویستووە.
هەروەها هەندێک جار شەڕ کردن بەمانای گرنگی پێدانی زۆر دێت بە بەرامبەر تاوەکوو زیاتر و زیاتر لە یەکدی تێبگەن و ئاگاداری شتەکان بن.


هەروەها پێویست ناکات هیچ کام لە هاوسەرەکان لەم گفتوگۆیەدا بێدەنگ بن و گرنگە هەوڵی زیاتری لێک تێگەشتن بدەن چوونکە لە دواتردا دەبێتە هۆی ئاسانکردنی گرفتەکان تاوەکو باشتر بە سەریدا زاڵ ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چۆن دەتوانیت کەسێک وا لێبکەیت تۆی زۆر خۆش بوێت؟

خێزان

زۆرێک پێیان وایە کە گەر کەسێک تۆی بەدڵ نەبوو ئیدی ئەستەمە خۆشی بوێیت، لەکاتێکدا لە ڕووی زانستیەوە ئەوە هەڵەیە، ئەمەی خوارەوە هەندێک ڕێگەیە بۆ ئەوەی کە  کەسێک وا لێبکەیت تۆی زۆر خۆش بوێت و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی زانستییە:

 

 

– هەمیشە لەبیرت بێت چاوەکان بەهێزترین چەکە، کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت چاو ببڕە چاوی

– توێژینەوە زانستیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە باشترە لە یەکەم بینین باسی هەندێک بەسەرهاتی ناخۆشی خۆت بکەیت، یاخود هەندێک لایەنەی خراپی خۆت باسبکەیت، ئەوە وادەکات باشتر بکرێنەوە و خۆشەویستتر بیت.

 

– هەوڵبدە زمانی تایبەت دابنێیت لەگەڵیدا، بۆنمونە هەندێک وشە و دەستەواژە هەبێت کە تەنها خۆتان لە ماناکەی تێبگەن.

 

– تا گلێنەی چاوەکانت زیاتر کرابێتەوە باشتر کاریگەری درووستدەکەیت، بۆیە هەوڵبدە بە چاوی گەشەوە تەماشایی بکەیت.

 

– پاش ئەوەی چەندجارێک یەکتر دەبینن و یەک دەناسن، ماوەیەک کەمێک لێی دووربکەوەرەوە و پشتگوێی بخە، ئەم تاکتیکە بۆ ئەوە باشە کە مێشکی بە خۆتەوە مەشغوڵ بکەیت و زاتر قەدرت بزانێت.

– کاتێک هەڵەیەک دەکات یان شتێک نازانێت بەردەوام هەوڵبدە لایەنە باشەکەی ببینیت و زیاتر هاوکاری بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

زانا دەرونناسەکان دەڵێن خۆشەویستی ٧ جۆرە، کەمێک لە خەڵکی دەگەنە خاڵی کۆتایی!

خێزان

Robert Sternberg  زانایەکی دەرونناسی ئەمریکییە و لە تیۆریەکدا جۆرەکانی خۆشەویستی دابەشکردووە بۆ ٧ جۆر، بەوتەی ئەویش کەمێک لە خەڵکی  گەیشتونەتە خاڵی کۆتایی!

 

– لاوێتی

لەم جۆرە پەیوەندیەدا کچ و کوڕ هاوسەنگی یەک نین یاخوود هاوشێوەی یەک نین، بەڵام بەبێ بوونی ئامانجێک هەر پێکەوەن و گوێ نادەنە بوونی خاڵی هاوبەش.

 

– حەز

ئەم جۆرە پەیوەندییە بە جۆرێکە کە هەردوولا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بەڵام پەیوەندیەکەیان لەسەر بنەمای حەز و ئارەزووە.

 

– خۆشەویستی بەتاڵ

ئەم جۆرە خۆشەویستییە زۆرجار لەپاش ماوەیەکی زۆر پێکەوەیی درووستدەبێت کە کەسەکان پێکەوەن بەڵام هیچ هەست و سۆزیان بۆیەک نییە.

 

– خۆشەویستی گێلانە

ئەم جۆرە پەیوەندییە زۆر ڕۆتینییە، کەسەکان یەکدیان خۆشدەوێت و ئیدی بە شێوازە ڕۆتینیەکاندا دەڕۆن، ئاهەنگدەگێڕن و دەچنە ماڵێکەوە پێکەوە و ژیاندەکەن، واتە یەکیان دەوێت بەڵام خۆشەویستی ڕاستەقینەی یەکدی نین.

 

– خۆشەویستی ڕۆمانسیانە!

ئەم جۆرە یەکدیان خۆشدەوێت و سۆز و میهرەبانی لەنێوانیاندا زۆرە، بەڵام کێشەی ئەوەیە زیاتر درامییە و ئامادەی ڕوبەڕووبونەوەی ئاستەنگ و دۆخە ناخۆشەکان نین.

 

– هاوڕێیانە

ئەم جۆرە پەیوەندییە هێندە تێکەڵبوون لەنێو یەکدا، وەک دوو هاوڕێیی زۆر نزیکیان لێهاتووە و نێوانێکی باشیان هەیە.

 

– خۆشەویستی تەواو (پێرفێکت)

ئەم جۆرە لە پەیوەندی سێ بەنمایی گرنگی تێدایە، سۆز و خۆشەویستی و هەستی بەرپرسیاریەتی تێدایە، ڕەنگە هەمووکات شتەکان لەنێویاندا هاوسەنگ نەبێت بەڵام بەردەوام ئامادەیی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین