تا ئێستا 36 ملیۆن هاووڵاتی کارتی نیشتیمانییان بۆ کراوە



وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا لەسەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی پرۆسەی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی بەردەوامە، و لە عێراق تا ئێستا نزیکەی 36 ملیۆن هاووڵاتی تۆمارکراون و خاوەنی کارتی نیشتیمانین.

عەمید میقداد میرى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتى بارى شارستانى و پاسپۆرت و نیشینگەى عێراق، 36 ملیۆن هاوڵاتى تاوەکو 1ى ئادار لە فەرمانگەکانى کارتى نیشتیمانى تۆمارکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە ، کە پێشتر وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاندبوو، لە 1ى نیسانى 2024ەوە مامەڵە بە بەڵگەنامەکانى رەگەزنامە و ناسنامەى بارى شارستانى ڕادەگیرێت، هاوکات بەڕێوەبەرایەتیەکانى پاسپۆرتیش لە هەرێمى کوردستان رایانگەیاند، هاووكاتیان دەبێت کارتی نیشتیمانی دەربکەن و ببنە خاوەنی کارتی نیشتیمانی، چونکە یەکێکە لە مەرجەکان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی، هاوکات بەبێ بوونی ئەو بەڵگەنامەیە ناتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت.

دووبازرگان و 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیرا
پێشت دووبازرگان و 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیرا
سەركردەیەكی یەكێتی: هەق نییە چیتر گلەیی لە کەس بکەین و بۆ بەختی خۆمان بگرێین
دواتر سەركردەیەكی یەكێتی: هەق نییە چیتر گلەیی لە کەس بکەین و بۆ بەختی خۆمان بگرێین
ەیوەندیدار