بەهۆی زۆری تێچوو، ناسا پڕۆژەیەکی گرنگی ڕاگرت



دامەزراوەی گەردوونی ئەمریکا، ناسراو بە (ناسا) ڕۆژی هەینی ١-٣-٢٠٢٤ ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بۆ تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی مانگی دەستکرد، بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە بۆشایی ئاسمان ڕادەگرن، ئەمەش بەهۆی تێچووی زۆر و دواکەوتنی خشتەی کارەکان.

 

ناسا لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە و بەرهەمهێنانی(OSAM 1) ڕووبەڕووی زیادبوونی تێچوونەکان بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت بەهای دیاریکراوی خۆی تێپەڕێنێت کە 2.05 ملیار دۆلارە.

 

ڕۆژی هەینی رابردوو، ناسا ئاماژەی بەوەدا؛ بڕیاری وەستاندنی پڕۆژەکەیان داوە بەهۆی “بەردەوامی ئاستەنگە تەکنیکیەکان و تێچوونی زۆر و دواکەوتنی خشتەی کارەکان بۆ پرۆژەی  پڕکردنەوەی سووتەمەنی کەشتییە ئاسمانییەکان”.

 

ناسا چەند مانگێک لەمەوبەر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی تێچووی پڕۆژەکان و دواکەوتنی خشتەی کارەکان، بەهۆی ئەدای “لاواز”ی کۆمپانیای ماکسار بووە.

 

ناسا لە ساڵی ٢٠١٩ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ماکسار ئەنجامدا، بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمی Gateway ی خۆی لە خولگەی مانگدا، کە خاڵێکی گرنگە بۆ ناردنی بۆشاییگەڕ بۆ سەر مانگ.

دادگای فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان!
پێشت دادگای فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان!
ئێرانییەکان، وەک پێویست نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان
دواتر ئێرانییەکان، وەک پێویست نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان
ەیوەندیدار