ئێرانییەکان، وەک پێویست نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان



ئەگەرچی بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢-٣-٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت، بەڵام بەپێی زانیاری ڕاپۆرتە نافەرمیەکان، ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بە نزیکەی ٤٠٪ خەمڵێنراوە، کە ئەمەش کەمترین ڕێژەی بەشداریکردنە لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن، دەسەڵاتدارانی ئێران بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی ڕێژەیەکی زۆری بەشداری دەنگدەرانیان دەکرد تا شەرعیەتی خۆیان بەهێز بکەن، کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣دا زیانێکی زۆری بەرکەوت.

 

پێشتر ڕاپرسییە فەرمییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، ئاماژەیان بەوە کردبوو تەنیا نزیکەی لەسەدا ٤١ی ئەو ئێرانیانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی هەمشەهری باسی لەوە کردووە کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس، واتە لەسەدا ٤١ی کۆی دەنگدەرەکان ، بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.

 

جێی باسە ئاستی بەشداریکردنی هاووڵاتیانی ئێرانی لە هەڵبژاردنەکاندا تا دێت روو لە کەمییە و پێشتر ڕێژەی بەشداریکردن لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی، کە لەسەدا ٤٢.٥ بوو، لە کاتێکدا نزیکەی لەسەدا ٦٢ی دەنگدەران لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردن کردبوو.

بەهۆی زۆری تێچوو، ناسا پڕۆژەیەکی گرنگی ڕاگرت
پێشت بەهۆی زۆری تێچوو، ناسا پڕۆژەیەکی گرنگی ڕاگرت
“خەڵک” زانیاری لەسەر کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم ئاشکرا دەکات
دواتر “خەڵک” زانیاری لەسەر کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار