نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا پەیامێكی بڵاوكردەوە

  • 379 بینین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا دەكات بۆ هاوكاریی سەربازی و سیاسی و مرۆیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ لەهەولێر پێشوازی لە خاتوو جیۆرجیا مێلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا كردووە، سوپاسی سەرۆك وەزیرانی كردووە، بۆ هاوكاریی سەربازی و سیاسی و مرۆیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا.

ھەروەھا پتەوكردنی پەیوەندیی سیاسی، ئابووری و كەلتووری و چەند پرسێكی ترمان تاوتوێ كرد.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی رۆما کردووە.

سوودە تەندروستییەكانی سەرووپێ
پێشتر سوودە تەندروستییەكانی سەرووپێ
بۆچی بەهای دینار بەم جۆرە هاڕەی کرد؟
دواتر بۆچی بەهای دینار بەم جۆرە هاڕەی کرد؟
پەیوەندیدار