نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شوبات (2) دیاریكرد، كە لە نێوان 8 هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١١ هەزار و ٥٠٠ دیناردایە.

قائیمقامیەتی كەركوك كۆنووسی تایبەت بە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەكانی بڵاوكردەوە، كە لەلایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانەوە دیاری كراوە و ڕایگەیاندووە، لە گەڕەکەکانی (شەهیدان و خان خورما و بارود خانە) نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان 8 هەزار و ٥٠٠ دینارە.

ڕاشیگەیاندووە، لە گەڕەکەكانی (وەحدە و ڕووناکی و مەمدود) نرخی هەر ئەمپێرێک مۆلیدە 9 هەزار و ٥٠٠ دینارە و لە گەڕەکی (عەسکەری) ١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە گەڕەکەکانی (مەنسوور و بابەکر و شۆراوە) و ئەو ناوچانەی لەم گەڕەکانەوە نزیکن نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ١٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

دەقی بڕیار و خشتەی نرخەكان:

خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا
كەشناسی: وەرزی زستان كۆتایی هات
دواتر كەشناسی: وەرزی زستان كۆتایی هات
ەیوەندیدار